بودجەی زیاتر بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەرخان دەكرێت

شەیری بکە لە:
بودجەی زیاتر بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەرخان دەكرێت

شەقامی 100 مەتری سلێمانی

ئاڤا نیوز  


پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە و بودجەی زیاتری بۆ تەرخان دەکرێت.


بۆچی گرنگە: شەقامی 100 مەتری سلێمانی، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی و بە تەواوبوونی خزمەت بە دانیشتووانی شارەکە دەکات و بەشێکی زۆر لە گرفتی جەنجاڵیی هاتوچۆ لە شارەکە چارەسەر دەکات.


لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانییەوە سەبارەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەسەڵاتمان پێدراوە و چەند گۆڕانکارییەک لە پڕۆژەکە دەکرێت و بودجەی زیاتریشی بۆ تەرخان دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ئێستا %63ی کارەکانی تەواو بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان