سەرۆکایەتی کۆمار سەرکۆنەی هێرشەکەی بابل دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکایەتی کۆمار سەرکۆنەی هێرشەکەی بابل دەکات

لۆگۆی سەرۆکایەتی کۆمار

ئاڤا نیوز  


سەرۆکایەتی کۆمار سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر یەکێک لە بارەگانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل دەکات، پێیوایە ئەو هێرشانە " پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقە".


وێنە گەورەکە: شەوی 30-07-2024، هێرش کرایە سەر بارەگاکانی حیزبوڵڵای عێراقی لە ناوچەی جورفولسەخر لە باکووری پارێزگای بابل و چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەرپرسیارێتیی خۆی لە ‌‌هێرشەکە ڕاگەیاند.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 31-7-2024 سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: بەداخەوەین بۆ ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانمان، بەتایبەتی لە سەروبەندی پڕۆسەی دانووستان لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە بۆ دانانی میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە دەکەین، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقە.


زانیاریی زیاتر: ئەم جۆرە پێشێلکارییانە تەنیا سوودی بۆ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانە دەبێت کە خەریکی خراپەکارین بەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە بە گشتی. سەرۆکایەتی کۆمار وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: