چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری دیمەشق ڕوویان دا

شەیری بکە لە:
هەواڵی خێرا

دیمەنی تەقینەوەکە- میدیای سووریا

ئاڤا نیوز 

 

کەمێک پێش ئێستا؛ لە ناوچەی سەیدە زەینەبی پارێزگای دیمەشقی سووریا چەند تەقینەوەیەک ڕوویان دا.

 

وێنە گەورەکە: لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا لە هەریەک لە لوبنان بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵا و لە عێراق گرووپێکی حیزبوڵڵا کرانە ئامانج و لە تارانیش سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس کوژرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەقینەوەی ناوچەی سەید زەینەب لە نێو کۆگەیەکدا ڕووی داوە و هیچ جۆرە هێرشێکی مووشەکی یاخود فڕۆکە نەبینراوە لە کاتی ڕووداوەکەدا.

 

لەلایەکی دیکەوە: میدیا ئیسرائیلیەکان ئاماژەیان بە تەقینەوەکانی دیمەشق کردووە بەبێ ئەوەی باسی بکەرانی هێرش بکەن و هیچ وردەکارییەکیان لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر لەبارەی تەقینەوەکانەوە میدیاکانی سەر بە حکومەتی سووریا باس لەوە دەکەن ئەوەی ڕووی داوە سووتانی کۆگایەکی تایەیە و پەیوەندی بە بۆردوومانەوە نییە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوچەی سەید زەینەب دەکەوێتە پارێزگای دیمەشق و بەشێک لە بەرپرسە سەربازییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانیان لەو ناوچەدا نیشتەجێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: