حیزبوڵڵای عێراقی هۆشداری بە کوێت دەدات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای عێراقی هۆشداری بە کوێت دەدات

ئاڵای حیزبوڵڵای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

حیزبوڵڵای عێراقی هۆشداری بە کوێت دەدات بەهۆی بەکارهێنانی خاکی وڵاتەکە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ بەئامانجکردنی بارەگەکانی.

وێنە گەورەکە: دوێنێ شەو ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە کوێتەوە هێرشی کردەسەر بارەگەی حیزبوڵای عێراقیی سەر بە حەشدی شەعبی و چوار چەکدار کوژران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "واشنتن بەرپرسیارە لە ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانمان و هۆشداریی دەدەینە کوێت لە بەکارهێنانی خاکەکەی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێرشکردنە سەرمان".

 

زانیاریی زیاتر: حیزبوڵڵای لوبنانی داوا لە حکومەت و پەرلەمانتارانی عێراق دەکات، هەنگاوی ڕژد بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بنێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: