ناوچەیەکی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرا

شەیری بکە لە:
شوێنی تەقینەوەکە - وێنە: ڕوانگەی سووری

شوێنی تەقینەوەکە - وێنە: ڕوانگەی سووری

ئاڤا نیوز

گەڕەکی ئەرباوییە لە سەنتەری شاری قامیشلۆ لە پارێزگای حەسەکە بۆردوومان کرا، تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانییان بەهۆی بۆردوومانەکە دیار نییە. 

 

وێنە گەورەکە: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 11-02-2024 لە سەنتەری شاری قامیشلۆ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا، لە ئەنجامی ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە نزیک کڵێسایەکی گەڕەکی ئەرباوییە لە باکوور چەند باڵەخانەیەکی کردە ئامانج. بەپێی هەواڵی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ

 

زیانەکان: بەهۆی بۆردوومانەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین برینداری دیکەی لێکەوتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمشێوەیە ژمارەی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی تورکیاوە کراون بۆ 63 هێرش بەرزبووەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: