سەرۆک بارزانی: هۆکاری ئەنفالی بارزانییەکان تەنیا بارزانیبوون و کوردبوون بوو

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆک بارزانی لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی بارزانییەکان لە پەیامێکدا جەخت دەکاتەوە کە هۆکاری ئەنفالی بارزانییەکان تەنیا بارزانیبوون و کوردبوون بوو. 

 

چیرۆکی سەرەکی: 41 ساڵ بەسەر ئەنفالی بارزانییەکان تێدەپەڕێت، ڕژێمی بەعس لە هەڵمەتێکدا هەشت هەزار بارزانی لە مێرمنداڵ، گه‌نج، پياو و پير لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانە و هەریر دەستبەسەر کرد و بۆ بیابانەکانی خوارووی عێراقی گواستنەوە و زیندەبەچاڵیانی کرد، تاوەکو ئێستاش ڕووفاتی هەموویان نەدۆزراوەتەوە.

 

ڕاگەینراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی دەڵێت: ڕژێمی پێشووی عێراق لە کردەوەیەکی ناڕەوا و بێویژدانانەدا هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی، لە تەمەنی نۆ ساڵی تاوەکو نەوەد ساڵی، تەنیا لەبەر بارزانیبوون و کوردبوون دەستبەسەر کرد و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەو تاوانە بەشێک بوو لە دەستپێکی ئەو زنجیرە تاوانانەی بەشێوەیەکی ڕێکخستوو بۆ لەناوبردنی گەلی کوردستاندا لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجام دراوە، هەر لە بێسەروشوێنکردنی دوازدە هەزار گەنجی فەیلی و ئەنفال و کیمیابارانەکان لە سەرتاسەری کوردستان و تەعریب و ڕاگواستنی بەزۆر و گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، ئەو تاوانانەی لەدژی خەڵکی کوردستان ئەنجام دراون، هەر هەمووی دەرئەنجامی عەقڵیەتی شۆڤێنی و خۆسەپێن و نامرۆڤانەی دەستەڵاتدارانی سەردەمی پێشووی عێراق بووە، ئەو عەقلیەتە هۆکاری سەرەکیی دواکەوتوویی و نەهامەتی و کارەسات بووە، بۆ هەموو گەلانی عێراق و ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: