وەزیری بەرگریی ئەمریکا: ئیسرائیل دەپارێزین

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی ئەمریکا: ئیسرائیل دەپارێزین

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل هاوکاری دەکەین بۆ بەرگری لەخۆکردن و بەجدی کار دەکەین بۆ ئەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم ببنەوە. 

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل بە مووشەک لە ناوەڕاستی بەیرووت گەورە بەرپرسێكی حیزبوڵڵای لوبنانیان کردە ئامانج و ئەمەش كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ فلیپین بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل بێگومان هاوکاری دەکەین بۆ بەرگری لەخۆکردن، هەر وەک چۆن لە هێرشەکەی مانگی نیسان کردمان و دەتوانین ئەوە بکەینەوە". (مەبەست لێی هێرشەکەی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل لە شەوی 13-04-2024).

 

زانیاریی زیاتر: ئۆستن دەڵێت، ئەمریکا بەجدی کار دەکات بۆ ئەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم ببنەوە و چارەسەری کێشەکان بە ڕێگەی دیپلۆماسی بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم وەڵامەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیلەوە بوو و تاوەکو ئێستا ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: