سەرۆکی فەلەستین: تیرۆرکردنی هەنیە پێشهاتێکی مەترسیدارە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی فەلەستین: تیرۆرکردنی هەنیە پێشهاتێکی مەترسیدارە

ئاڤا نیوز

 

مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتیی فەلەستین سەرکۆنەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دەکات و بەکارێکی ترسنۆکانە و پێشهاتێکی مەترسیداری دەزانێت.

 

وێنە گەورەکە: لە کاتژمێر 06:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا و حەماس هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی فەلەستین ڕایگەیاند، مەحموود عەباس بەتووندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: مەحموود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتداریێتی فەلەستین داوا لە گەلی فەلەستین دەکات ئارام بگرن، یەکبگرن و خۆڕاگربن دژی ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: