بزووتنەوەی حەماس کوژرانی هەنیەی راگەیاند

شەیری بکە لە:
بزووتنەوەی حەماس کوژرانی هەنیەی راگەیاند

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە  ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا.


ڕاگەیێندراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، ئیسماعیل هەنیە بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی ئیسرائیلییەوە بۆ سەر شوێنی مانەوەی  لە تاران کوژراوە.

 

زانیاری زیاتر: ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە، ئیسماعیل هەنیە و یەکێک لە پاسەوانەکانی  لە شوێنی مانەوەیان لە تاران کوژراون.

 

ئەمەش بزانە: سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کوژرانی هەنیە دەکەن و دواتر ئەنجامەکان بڵاو دەکەنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە حەماس ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە کوژرانی هەنیە بەڵام تاوەکو ئێستا ئیسرائیل بە فەرمی ئەوەی پشتڕاستنەکردووەتەوە و بەپێی زانیارییەکان، نووسینگەی نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە وەزیرەکانی کردووە هیچ لێدوانێک لەبارەیەوە نەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: