سەرۆكی ڤەنزوێلا هەڕەشە لە ئیلۆن مەسک دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆكی ڤەنزوێلا هەڕەشە لە ئیلۆن مەسک دەكات

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس. وێنە؛ فۆکس نیوز

ئاڤا نیوز

 

داوی ئەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ بە سەرۆكی ڤەنزوێلا هەڵبژێردرایەوە لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت، ئیلۆن مەسک دوژمنی سەرسەختی وڵاتەكەمانە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ڤەنزوێلا نیگەرانی بەشێک لە وڵاتانی جیهانی لێكەوتەوە و پێیانوایە ئەنجامەکان ڕاست نین و داوای بەدواداچوونی ورد دەكەن. ئیلۆن مەسكیش گاڵتە بە سەرۆكە نوێكەی ئەو وڵاتە دەكات.

 

لێدوانی فەرمی: نیكۆڵاس مادۆرۆ، سەرۆكی نوێی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: "مەسک دەیەوێت شەڕ بكات، منیش دەڵێم وەرە با بیكەین بەڵام لە كوێ؟ با بزانێت، هەر كەسێک لەگەڵ مندا تێ بكەوێت دەمرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: