لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل 300 فەلەستینی کوژراون

شەیری بکە لە:
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل 300 فەلەستینی کوژراون

سوپای ئیسرائیل لە خان یونس

ئاڤا نیوز


لە 22-7-2024ـەوە کە ئۆپەراسیۆنی سەر خان یونس لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، نزیکەی 300 کەس کوژراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی بەرگریی مەدەنیی غەززە ڕایگەیاند: "لە دەستپێکی داگیرکاری زەمینیی ئیسرائیل بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خان یونس، تیمەکانی بەرگریی مەدەنی و تیمە پزیشکییەکان تەرمی نزیکەی 300 شەهیدیان دۆزیونەتەوە."


زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنەکەی بەردەوامە و داوای لە دانیشتوانی چەند ناوچەیەکی دیکەی شارەکە کردووە شوێنەکانی خۆیان بەجێبهێڵن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە نزیکەی 40 هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان