نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە

شەیری بکە لە:
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، لە هەزار و 631 وێستگەی دەنگدان دەنگ دەدەن.


وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 20 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، دەنگدانی گشتی لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و دەنگدانی تایبەتیش جگە لەو چوار پارێزگایە لە بەغدا، نەینەوا، کەرکووک، دیالە، ئەنبار، واست و سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت.


لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانی هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق".


ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
دەنگدەری دەنگدانی گشتی: دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەر.
دەنگدانی تایبەت: 215 هەزار و 960 دەنگدەر.
کۆی گشتی: دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 دەنگدەر.
بنکەکانی دەنگدانی گشتی: هەزار و 266 دەنگدەر.
وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: شەش هەزار و 318 بنکە. 
بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 165 وێستگە.
وێستگەی دەنگدانی تایبەت: 749.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: