بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیان لەلایەن كۆماندۆوە دەڕفێنرێت

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیان لەلایەن كۆماندۆوە دەڕفێنرێت

دیمەنێکی بازیان- سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


هێزێكی كۆماندۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیانی ڕفاندووە، قایمقامی بازیانیش دەڵێت " لە بەیانییەوە بەدواداچوونیان بۆ بەڕێوەبەری پۆلیس دەستپێکردووە و تائێستا چارەنووسی دیار نییە".


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیان لەلایەن هێزیكی كۆماندۆی یەكێتیەوە ڕفێنراوە و تائێستا چارەنووسی دیار نییە، پێشتریش دوو ئەندامی پۆلیسی بازیان لەلایەن كۆماندۆوە دەستگیركراون.


لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی بازیان بە وەكالەت بە ئاڤا نیوزی گوت: بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیان نەچووەتە سەر كارەكەی و تائێستا هۆكاری دەستگیركردنی نازانین، بەدواداچوون دەكەین تا بزانین چارەنووسی چییە.


وێنە گەورەكە: ئەمە چوارەم ڕووداوە لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا كە هێزەكانی كۆماندۆ تێیدا بكەری سەرەكین، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئەندامێکی كۆماندۆ چایچییەكی لە سلێمانی كوشت و دوو ڕۆژ لەمەوبەریش لە چەمچەماڵ ئەندامێكی كۆماندۆ دوو كرێكاری برینداركردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: