لە خەلیفان بەهۆی ئاگرەوە 30 دۆنم پووش و پاوان و دار سووتان

شەیری بکە لە:
لە خەلیفان بەهۆی ئاگرەوە 30 دۆنم پووش و پاوان و دار سووتان

وێنەی ئاگرەکە

ئاڤا نیوز


لە چیای بەنی هەریر لە سنوری قەزای خەلیفان ئاگر کەوتەوە، بووە هۆی سووتانی 30 دۆنم پوش و پاوان داری سرووشتی.


وێنە گەورەکە: کاتژمێر دوو و نیوی شەوی ڕابردوو لە چیای بەنی هەریر ئاگر کەوتەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی قەزای خەلیفان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد و توانرا 500 سەر ئاژەڵ ڕزگار بکرێت.


لێدوانی فەرمی: ڕائید ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان لە هەبوونی ئاگرێک لە چیای بەنی هەریر تواندار لە ماوەی سێ کاتژمێر ئاگرەکە بە هاوکاری دژەتیرۆری کوردستان و زێرەڤانی کۆنتڕۆڵبکرێت.


زانیاریی زیاتر: هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: