لە ئەنجامی ڕۆچوونی زەوی دەیان کەس لە هیندستان بوونە قوربانی

شەیری بکە لە:
لە ئەنجامی ڕۆچوونی زەوی دەیان کەس لە هیندستان بوونە قوربانی

دیمەنێکی فریاکەوتن لە هیندستانەوە- وێنە: میدیای هیندستان

ئاڤا نیوز 


بەهۆی ڕۆچوونی زەویيەوە لە  باشووری هیندستان، سەدان کەس گیریان خواردووە و بە لایەنی کەمەوە 43  کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 


وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا بارانێکی زۆر باریەوە لە ناوچەی ویلایەتی کیرالای باشووری هینداستان بووەتە هۆکاری ڕوودانی ڕۆچوونی زەوی، تیمەکان لە هەوڵی ڕزگاکردنی ئەو کەسانەن کە گیریان خواردووە بەڵام بارانی زۆر ئاستەنگی بۆ تیمەکانی ڕزگارکردن درووستکردووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپا نێردراوە بۆ ڕزگارکردنی نزیکەی 250 کەس کە لە گوندێکدا گیریان خواردووە پاش داڕمانی پردێک.


زانیاریی زیاتر: ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی فریاگوزاری لە ناوچەی وایاناد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کێرالا بەڕێوەدەچێت و 250 کەس لە هێزەکانی ڕزگارکردنی کارەساتی نەتەوەیی و ویلایەتی و ئاگرکوژێنەوەی کێرالا بەشداری دەکەن بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە نێو قوڕ و لیتە گیریان خواردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان