
دۆلاری ئەمریکی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە قەرزەکانی ئەمریکا ئاستێکی دیکەی تۆمارکرد و بۆ سەرووی 35 ترلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆی قەرزە کەڵەکبووەکانی سەر وڵاتە بۆ 35 ترلیۆن و ملیارێک دۆلار بەرزبووەتەوە. سەرەتای ساڵی رابردووش ئاستی 34.006 ترلیۆن دۆلاری تۆمارکرد. لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوو ئاستی 33 ترلیۆن دۆلاری تۆمارکردبوو. هەروەها لە ساڵی 2019 کۆی قەرزەکان 13 ترلیۆن دۆلار بوو.
هۆکارە زانراوەکان: کۆی قەرزەکانی ئەمریکا بەراورد بە کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە 122.5٪ بەرزبووەتەوە. هۆکارەکەشی بۆ قەبارەی بودجەکانی وڵاتەکە دەگەڕێتەوە. 76٪ پڕکردنەوەی ئەو قەرزەش پشتی بە باجی تاکەکەسی وڵاتەکە بەستووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر قەبارەی قەرزەکە دابەشی ژمارەی دانیشتووانی بکەین، هەر تاکێکی وڵاتەکە 102 هەزار و 810 دۆلار قەرزی لەسەر کەڵەکە بووە، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوو ئەو ژمارەیە 94 هەزار دۆلار بوو.
ئەوەش بزانە: مایا ماکجینیس سەرۆکی لیژنەی نا حیزبی بۆ بودجەی فیدراڵی ئەمریکا دەڵێت، بەرزبوونەوەی قەبارەی قەرزەکان شۆکهێنەرە، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ داکەوتن و دروستبوونی قەیرانی دارایی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت