پزیشكیان سوێندی یاسایی دەخوات

شەیری بکە لە:
پزیشكیان سوێندی یاسایی دەخوات

مەسعوود پزیشکیان - وێنە: میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ سێشەممە مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات.


وێنە گەورەكە: ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەكە كاتژمێر 16 بە كاتی تاران بەڕێوە دەچێت. جگە لە بەرپرسانی باڵای سیاسی، سەربازی و دادوەریی ئێران، نوێنەرانی 86 دەوڵەت و 104 دەستە و دامەزراوەی نێودەوڵەتی لە ڕێوڕەسمەكەدا ئامادە دەبن. 


زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە فەرمی بانگهێشتی ڕێوڕەسمەكە كراوە و بڕیارە ئامادە بێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پزیشكیان بەربژێری ڕیفۆرمخوازەكان بوو كە توانی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماردا بە سەر نەریتخوازەكاندا سەربكەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان