خۆپیشاندان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی ڤەنزوێلا بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
خۆپیشاندان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی ڤەنزوێلا بەڕێوەدەچێت

دیمەنێکی خۆپیشاندانەکە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


هەزاران کەس لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا، دژی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.


وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەوەی نیکۆڵاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، بۆ جاری سێیەم بۆ سەرۆکایەتیی وڵات، ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە ئەنجامەکانی ڕەت کردنەوە و خۆپیشاندان دەستی پێکرد.


زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندەران ویستوویانە بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵات بڕۆن. هێزە ئەمنییەکان بە بەکاربردنی گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی داوە، تووندوتیژی ڕوویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ئەنجامەکانی مادورۆ بە 51.2٪ـی دەنگەکان هەڵبژاردنەکانی بردووەتەوە، بەڵام ئۆپۆزیسیۆن دەڵێت ئەدمۆندو گۆنزالیز 73.2٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان