سەرۆکی هەنگاریا بەهۆی ئازادکردنی کەسێک دەست لە کار دەکێشێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەنگاریا بەهۆی ئازادکردنی کەسێک دەست لە کار دەکێشێتەوە

ئاڤا نیوز


کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا، دەستی لە کار کێشایەوە دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە فشارێکی گەورەی لەسەر دروستکرد، بەهۆی لیخۆشبوون لە تاوانبارێک کە دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر منداڵێک.

 

وێنە گەورەكە: ساڵی ڕابردوو لە هەنگاریا كەسێك دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵێک و بە زیندانی سزا دەدرێت، بەڵام کاتالین نۆڤاکی لێخۆشبوونێکی  بۆ چەند کەسێک دەرکردووە و ئەو تاوانبارەشی گرتووەتەوە، بەهۆی ئەم كارەوە ڕەخنەیەكی زۆری لێگیرا و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەش هێرشێکی تووندیان کردە سەر.

 

لێدوانی فەرمی: دوای ئەوەی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، کاتالین ڕایگەیاند، "هەڵەم کرد، ساڵی ڕابردوو بڕیارێکم دا بۆ لێخۆشبوونی کەسێک کە پێموابوو لاوازی ئەو منداڵانەی نەقۆستووەتەوە کە لەژێر دەستیدا بوون."

شەیری بکە لە: