دژە تیرۆر: ئامادەین بۆ ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور

شەیری بکە لە:
دژە تیرۆر: ئامادەین بۆ ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور

هێزێکی دژەتیرۆری عێراق

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی دەستەی دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، دەستەکە ئامادەی هەر ئەرکێکی سەربازییە لە دەرەوەی سنووری عێراق.


وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، هەسەدە ژمارەیەک  زیندانیی کەسوکاری داعشی ئازاد کردووە، باس لەوەشدەکرێت زۆربەیان ئەندام و سەرکردەی داعش بوون و مەترسیی دزەکردنیان بۆ نێو خاکی عێراق هەیە، هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش لە ئامادەباشیدان.


لێدوانی فەرمی: عەبدولکەریم عەبود، سەرۆکی دەستەی دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند: "دەستەکە توانا و هێزی تەواوی هەیە و گەیشتووە ئەوپەڕی ئامادەباشی دەروونی و جەستەیی و ئامادەین بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێک لە دەرەوەی سنوور لە کاتێکدا ئەگەر سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمان بکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: