كۆمیسیۆن: حەوت هەزار و 47 وێستگە ئامادە كراون بۆ دەنگدان

شەیری بکە لە:
كۆمیسیۆن: حەوت هەزار و 47 وێستگە ئامادە كراون بۆ دەنگدان

لۆگۆی کۆمیسیۆن و بینای پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز  


ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، نموونە سەرەتاییەكانی كارتی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد.


وێنە گەورەكە: ڕۆژی20-10-2024، بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاشكرای كرد نموونە سەرەتاییەكانی كارتی دەنگدانی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كردووە كە چوار نموونەی بۆ دەنگدانی گشتی لە بازنەکانی هەڵبژاردنی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەیە و نموونەیەکیش بۆ دەنگدانی تایبەتە.


ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی ئامارێكی كۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 هاونیشتمانی  کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، هاوكات هەزار و 427 بنکە و حەوت هەزار و 47 وێستگەی دەنگدان ئامادە کراون بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: