گەڕانەوەی ئاوارەکان تاوەکو سەری ساڵ درێژکرایەوە

شەیری بکە لە:
گەڕانەوەی ئاوارەکان تاوەکو سەری ساڵ درێژکرایەوە

کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ڕایگەیاند، ماوەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەری ساڵ درێژکراوەتەوە.


وێنە گەورەکە:بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پێویستە سبەی سێشەممە سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن، بەڵام ماوەکەی درێژکرایەوە.


لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:  لەگەڵ حکومەتی عێراق لە هەماهەنگیداین بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، بەڵام ماوەکەی درێژکرایەوە و تاوەکو سەری ساڵ کەمپەکان لەسەر ئاوارەکان داناخرێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا نزیکەی 26 هەزار و 500 خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ژین ، 22 هەزاریان لە دهۆکن و 4500 دیكه‌شیان لە هەولێرن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: