لیژنەی قەرەبووکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی لە هەولێرن

شەیری بکە لە:
لیژنەی قەرەبووکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی لە هەولێرن

وێنەی کۆبوونەوەکە

ئاڤا نیوز 


لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق، بە مەبەستی مەزەندەكردنی زیانەكانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بازاڕەكە، لە هەولێرن.


وێنە گەورەكە: بە فەرمانی پەرلەمانیی ژمارە 246 لە بەرواری 8-7-2024 پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ مەزەندەكردنی زیانەكانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دا و ئێستا لیژنەكە بۆ ئەو مەبەستە لە هەولێرن.


لێدوانی فەرمی: سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەك لێژنەی پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە زیانەكانی سوتانی بازاڕی قەیسەری، لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووینەوە، باس لە قەبارەی زیانەكان و چۆنییەتی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئەم بازاڕە گرنگە كرا، هاوكات جەخت لە هەماهەنگیی نێوان دامودەزگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەكە كرایەوە.


باکگراوند: شەوی 5-5-2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە، بە هۆیەوە 227 دووکان و حەوت کۆگا سووتان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2-7-2024 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  هەردوو لیژنەی ئەمنیی لێكۆڵینەوەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی بکەرانی سووتانی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاند "دەرکەوت لەلایەن پەکەکەوە ڕاهێنانیان پێکرابوو".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: