لێدوانی نێوان سەركردەكانی توركیا و ئیسرائیل تادێت تووندتر دەبن

شەیری بکە لە:
لێدوانی نێوان سەركردەكانی توركیا و ئیسرائیل تادێت تووندتر دەبن

ئەردۆغان و نەتەنیاهۆ

ئاڤا نیوز 


لەگەڵ بەردەوام بوونی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، گرژییەکانی نێوانیان تورکیا و ئیسرائیل زیاتر دەبێت، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا " نەتەنیاهۆ بە هیتلەر دەچوێنێت". دوای ئەوەی ئیسرائیل "ئەردۆغانی بە سەدام چواند".


وێنە گەورەکە: تورکیا سەنگەری دژ بە  ئیسرائیل گرتووە و ئەو ڕووداوانەی لە غەززە ڕوودەدەن بە تاوانكاری لە قەڵەم دەدات، بۆ ئەمەش سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاندووە و بازرگانیشی لەگەڵ ئەو وڵاتە وەستاندووە. 


قووڵتر: دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری تورکیا لە نوێترین گوتەیدا باس لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات، ئەمە ئیسرائیلی توڕەکرد و ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ،  "چارەنووسی سەرۆککۆماری تورکیای بە سەدام حوسێن" چواند. 


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە تووندی وەڵامی کاتزی دایەوە و چارەنووسی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بە هاوشێوەی کارەکانی هیتلەر چواند و دەڵێت" چارەنووسی ئەو سەرکردانەی کۆمەڵکوژی دەکەن وەک هیتلەر دەبێت". 


باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، لەگەڵ دەستپێکی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، تورکیا كە خۆی وەك لایەنگری حەماس دەبینێت، لەگەڵ ئیسرائیل کەوتوونەتە بەرەی دژ بەیەک و ئیسرائیلیش توركیا بە پشتیوانی "تیرۆر" وەسف دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: