سێشەممە سەرۆككۆماری ئێران سوێندی یاسایی دەخوات

شەیری بکە لە:
سێشەممە سەرۆككۆماری ئێران سوێندی یاسایی دەخوات

مەسعوود پزیشکیان لەبەردەم پەرلەمانی ئێران- وێنە: ئاژانسی میهر

ئاڤا نیوز


بڕیارە دوا نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، مەسعوود پزیشکیان وەک سەرۆککۆماری ئێران لە باڵەخانەی پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک و سەرکردەی 64 وڵات، وەک میوان بەشداری ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی مەسعوود پزیشکیان دەبن و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بەشداردەبێت.


ئەمەش بزانە: سەرۆککۆماری ئێران دوای ئەوەی لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە ڕێگەی پێدرا بە پێی ماددەی 121ی دەستوور سوێند دەخوات، پاشان یاداشتەکە واژۆدەکات و دەبێتە سەرۆککۆماری ئێران.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێوڕەسمەکە لە میدیا ناوخۆییەکان و میدیا دەرەکییەکانەوە دەگوازرێتەوە و پزیشکیان دوای سوێند خواردن گوتارێکی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: