سەرۆکی کۆریای باکوور لافاوی ناوچەکانی باکووری وڵاتەکەی دەپشکنێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکی کۆریای باکوور لافاوی ناوچەکانی باکووری وڵاتەکەی دەپشکنێت

سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ بینینی لافاوەکە چووە

ئاڤا نیوز 


لافاو بەشێكی كۆریای باكووری گرتووەتەوە و سەرۆكی وڵاتەكەش لەنێو ئۆتۆمبێلەوە پشكنینی بۆ دەكات.


وێنە گەورەکە: سوپای کۆریای باکوور ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری لە پارێزگای پیۆنگانی باکوور دەستپێکردووە، لە کاتێکدا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ نزیكەی پێنج هەزار کەس گیریانخواردووە و لە مەترسیدان، زیاتر لە 45 هەزار کەسیش ماڵەکانیان چۆڵ كردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند وێنەیەکی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە میدیاکانی حکومەت بڵاوکرایەوە، دەردەکەوێت کە بەناو بنکەی ئاسمانییدا دەڕوات و  لە نزیکەوە شوێنی لافاوی وڵاتەکەی دەپشکنێت.


زانیاریی زیاتر: ئاستی ئاو لە ڕووباری ئەمنۆک کە بەشێکە لە سنووری نێوان کۆریای باکوور و چین، بەهۆی بارانبارینی پێوانەیی كە ڕۆژی شەممە دەستیپێكرد لە هێڵی مەترسی تێپەڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: