چین و ڕووسیا پیرۆزبایی لە مادورۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
چین و ڕووسیا پیرۆزبایی لە مادورۆ دەکەن

نیکۆڵاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا. وێنە: سکای نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا، چین و ڕووسیا پیرۆزبایی لە نیکۆڵاس مادورۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەکەن، بە بۆنەی بوونەوە سەرۆک بۆ خولی سێیەم.

 

وێنە گەورەکە: وڵاتان کاردانەوەی جیاوازیان بەرامبەر بە دەرچوونەوەی مادورۆ هەبوو. یەکێتیی ئەوروپا، ئیسپانیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا و شیلی ڕەخنە لە ئەنجامەکان دەگرن و داوای شەفافیەت دەکەن؛ بەڵام کوبا، چین و رووسیا پیرۆزباییان لە مادورۆ کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆمیسیۆن مادورۆ بەبەدەستهێنانی 51%ـی دەنگەکان بووەتە براوەی هەڵبژاردنەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا ئەنجامەکانی ڕەتکردوونەتەوە و دانی بە سەرکەوتنی مادورۆدا نەناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان