کچە هەڵاتووەکەی چاکسازیی ژنانی سلێمانی دەستگیر کرایەوە

شەیری بکە لە:
کچە هەڵاتووەکەی چاکسازیی ژنانی سلێمانی دەستگیر کرایەوە

کوێستان محەممەد لە کاتی تەماشاکردنی ڤیدیۆی ڕاکردنی کچەکە

ئاڤا نیوز

دوای 24 کاتژمێر کچە هەڵاتووەکەی چاکسازیی ژنانی سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کرایەوە.


چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی کچێکی تەمەن 16 ساڵ ڕایکرد، دەستبەجێش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.

زانیاریی زیاتر: بەپێی دیمەنی کامێراکانی چاودێری، دوای ئەوەی پاسەوانێک بۆ چەند خولەکێک دەچێتە ژوورەوە، ئەو کچە لەسەر دیواری چاکسازییەکە خۆی هەڵدەدات و لەسەر کابینەیەکەوە بە دیواری دووەم دەپەڕێتەوە کە هەمووی تەلبەند کراوە، بەوشێوەیە توانیویەتی هەڵبێت، بە تەلبەندەکەشەوە خوێن بینراوە و لە کاتی ڕاکردن دەست و دەموچاوی بریندار بووە.

لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەلایەن مەفرەزەکانی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانییەوە لە هەواری شار دەستگیر کراوەتەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: کچەکە بە ماددەی حەوتی تووندوتیژی خێزانی لەسەر داوای دایکی ڕاگیرابوو، بڕیار بوو بەکەفالەت ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی، بەڵام ئەو نەیویستووە بگەڕێتەوە بۆیە هەڵاتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ