لە سۆران چوار کەس بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
لە سۆران چوار کەس بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیر کران

چوار تۆمەتبارەکە لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراون

ئاڤا نیوز


پۆلیسی سۆران هەڵمەتێکی بۆ چاودێریکردنی کافتریاکان دەستپێکردووە و لە هەنگاوی یەکەمدا چوار کەسیان بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیر کردووە.

بۆچی گرنگە: ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ دادەنرێن بۆ ڕێگریکردن لە قوماركردن کە یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان بۆ تێکدانی كۆمه‌ڵگه‌.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بڵاوی کردەوە، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی یەکێک لە کافتریاکانی شاری سۆران، دەرکەوت قوماری تێدا دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: پۆلیسی سۆران لە کاتی قومارکرن چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردوون، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 389 لە یاسای سزادانی عێراق ڕاگیراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان