لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سووتانی گۆیژە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سووتانی گۆیژە دەکرێت

سووتماکی چەند دارسنەوبەرێک بەهۆی ئاگرەکەی شەوی ڕابردوو، فۆتۆ: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی شاخی گۆیژەی سلێمانی و خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان پێکدەهێنرێت.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگر لە شاخی گۆیژەی سلێمانی کەوتەوە و تاوەکو دوو کاتژمێر نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێت، بەو هۆیەشەوە ڕووبەرێکی زۆری پووش و پاوان و دارسنەوبەر سووتان.

لێدوانی فەرمی: ڕائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: کاتژمێر 3:05 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بوونی ئاگرێک لە چیای گۆیژە ئاگادارکراینەوە، دوای دوو کاتژمێر سەرەڕای ئەوەی ڕەشەبایەکی بەهێز هەبوو، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ڕائید ئارام، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و دیاریکردنی زەرەر و زیانەکان پێکهێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: