سوودانی هۆشداری بە لایەنەکانی کەرکووک دەدات؛ "کوردێک بەوەکالەت دەکاتە پارێزگار"

شەیری بکە لە:
سوودانی هۆشداری بە لایەنەکانی کەرکووک دەدات؛ "کوردێک بەوەکالەت دەکاتە پارێزگار"

وێنەیەکی محەممەد شیاع سوودانی و دیمەنێکی شاری کەرکووک لە باکگراوندی

ئاڤا نیوز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڕەشەی لە لایەنەکانی کەرکووک کردووە، ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن خۆی کەسێک بەوەکالەت دەکاتە پارێزگار، بەرپرسێکی باڵای کەرکووکیش پێیوایە ئەو کەسە خالید شوانی دەبێت.

وێنە گەورەکە: ئەو 30 ڕۆژەی وەک مۆڵەت بە لایەنە براوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک دراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی و دانانی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووک، تەنیا 13 ڕۆژی ماوە، بەڵام هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ڕێککەوتن نییە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەرپرسێکی باڵا لە کەرکووک کە قسەی بۆ ڕۆژنامەی "مەدا" کردووە، ئاشکرای کردووە سوودانی هەڕەشەی ئەوەی لە لایەنەکان کردووە لە ئەگەری نەگەیشتنە ڕێککەوتن،  خۆی پارێزگارێک بە وەکالەت بۆ پارێزگاکە دەستنیشان دەکات. ئەو بەرپرسە پێیوایە ئەو کەسە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەبێت.

بابەتە ستراتیژییەکان: سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوەکو ئێستا بە جیا لەگەڵ پێکهاتەی عەرەب و تورکمان کۆبووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتی پارتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکۆبوونەوەی لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکووک، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە نابێت هیچ لایەنێک بە کۆتاشەوە لە پێدانی پۆست لە کەرکووک بێبەش بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان