سەرەڕای ناڕەزایی تورکمانەکان فەرمانی هەڵوەشانەوەی حەشدی تورکمانی درا

شەیری بکە لە:
سەرەڕای ناڕەزایی تورکمانەکان فەرمانی هەڵوەشانەوەی حەشدی تورکمانی درا

دیمەنی ژمارەیەک لە لایەنگرانی حەشدی تورکمانی، پۆستەرێکی داواکارییان بەرزکردووەتەوە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

سەرەڕای ناڕەزایی تورکمانەکان لە فەرمانی هەڵوەشانەوەی حەشدی تورکمانی و تێکەڵکردنەوەیان بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی دیجلە، فەرمانەکە دەرکرا و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 26-7-2024 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، حەشدی تورکمانی لە نێو فەرماندەیی میحوەری باکوور هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەشی ماوە خراوەتە سەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی دیجلە.

نووسراوی فەرمی: بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی کە واژۆی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ڕێککەوتی 28-4-2024ـی لەسەرە، بڕیار دراوە بە تێکەڵاوکردنی فەرماندەیی میحوەری باکوور لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی دیجلە و پێکهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میحوەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی دیجلە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش دەرچوونی ئەو فەرمانە کارگێڕییە، حەشدی تورکمانی هۆشداریان دابوو لەوەی ئەو تێکەڵکردنەوەیە نەکرێت و لە ئەگەری جێبەجێکردنیشی هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: