مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
وادیارە پەیوەندیی نێوان مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی هەڵبژێردراو و دامەزراوەی حوکمڕان هاوئاهەنگتر بێت لەچاو ڕیفۆرمخواز و میانڕەوەکانی پێش خۆی. تەنانەت باشتریشە لە هی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی پێشووتر و تیمەکەی کە ڕووبەڕووی گوشار بووەوە، بەتایبەتی لە بابەتی سیاسەتی دەرەوە.
سەرەڕای سەرکەوتنی ڕۆحانی لە پرسی ڕێکەوتنی ئەتۆمی، بەردەوام ناکۆکی قووڵی لەگەڵ بڕیاربەدەستانی سیاسەتی دەرەکی هەبوو. ئەمەش بەشێکی زۆری کرانەوەی هەرێمایەتییان سنووردار کردبوو. پێدەچێت ئێستا ئەم سنوور و مەرجە پێشوەختانە لەگەڵ پزیشکیان نەرمتر بن، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی چەند ئامانجێک کە لەگەڵ هی دەسەڵاتدا یەکبگرێتەوە.
پزیشکیان لەوەتەی هەڵبژێردراوە هەوڵی گواستنەوەی پەیامەکانی بە چەند ئاراستەیەکی ناوخۆیی دەدات. لەهەمان کاتدا ڕەهەندێکی دەرەکیشیان هەیە. هەوڵ دەدات وا دیار بکات کە هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆمار خاڵی وەرچەرخانە لە ئاراستەی دامەزراوەی حوکمڕانی کە وڵات و سیستەمەکە بەڕێوەدەبات. گرەویش لەسەر ئەگەری بەدەمەوەچوونی خێرای بەشێک لە پەیامەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی دەکات، بەوەی پێویست دەکات دۆخی خراپی ئابووری و کۆمەڵایەتی چارەسەر بکرێت.
بەڵام پێدەچێت کلیلی سیاسەتی دەرەکی لەدەست پزیشکیاندا نەبێت، تەنانەت بۆیشی نییە بیجوڵێنێت، بەتایبەتی کە خاوەنی ئەم کلیلانە لە لووتکەی بەرگریکردنە لە پانتایی هەژموونەکەیدا و بەتەواوی هێزییەوە هەوڵدەدات بیپارێزێت و سەرەڕای ئەو گورزە سەختانەی لێی دەدرێت ئامادەی هیچ جۆرە ڕێکەوتنێک نییە، تەنانەت ئەگەر پاراستنی "وەکخۆی" باجی نێوخۆیی و دەرەکیشی هەبێت.
بۆیە ڕەنگە ئێستا بەگوێرەی پزیشکیان و تیمە دیپلۆماسییەکەی دەرفەت هەبێت بۆ وەبەرهێنانی ئەم هەژموونە کە لایەنی دەرەکیی نزیک پێیوایە نەرێنییە و گواستنەوەی بۆ ڕۆڵێکی ئەرێنی لەگەڵ نەرمی زیاتر کە کاریگەری و سوودی زۆری دەبێت بۆ دەوڵەت و سیستەم لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە. ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر لایەنی پەیوەنیدار بە ئەنجامدانی هەنگاوی بونیادنەر یارمەتیی پزیشکیان بدات بۆ بەکرداریکردنی نیازەکانی.
بەڵام ئەو نەرمییەی لە سیاسەتی دەرەکی و ناوخۆدا پزیشکیان داوای دەکات، کە لایەنی پەیوەندار بەو سیاسەتانە نەرمییەکی سنوورداری نواندووە بەتایبەتی لە بابەتی هەرێمی، لەگەڵ پێدراوە نەرێنییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لەسەر سەقامگیری یەکناگرنەوە.
ئەگەری فراوانکردنی شەڕی ئیسرائیل لەسەر گەلی فەڵەستین لە دەرەوەی کەرتی غەززە و گواستنەوەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە یاخود جەنگێکی هەرێمی لەگەڵ ئێران و باڵەکانی بەتایبەتی دوای هەڵکشانی گرژییەکان کە ماوەیەکە لە بەرەی لوبنان هەیە و ڕۆژ دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت و مەترسیی گواستنەوەی بۆ جەنگێکی کراوە لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانی یان جەنگێکی سەرتاسەری لەسەر لوبنان و گرژییەکانی بەرەی یەمەن، دوای هێرشی درۆنی حوسییەکان بۆ سەر تەلئەبیب و وەڵامی ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی وەڵامی پێشبینیکراو ڕەنگە ناوچەکە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی جیهانی ببات.
ئەمەش جیاواز دەبێت لەڕووی جیۆسیاسی، جیوستراتیژی و جیۆئابوورییەوە لەوەی لوبنان کە ئەوەش لە چوارچێوەی لوبناندایە و بە ئەگەرێکی بچووک گواستنەوەی بۆ گۆڕەپانی سووریا و بەشێوەیەکی سنوودار و لاواز بۆ گۆڕەپانی عێراق، لەکاتێکدا ناکرێت ڕووبەڕووبوونەوە لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن تەنیا بە کاردانەوەکانی لەسەر سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی سنووردار بکرێت.
ئەم دیمەنە تاریکە ناوچەییە، کە هەڕەشە لە شەڕە وێرانکەرەکان و گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکییەکان دەکات لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەرکی پزیشکیان و تیمە دیپلۆماسییەکەی قورس دەکات. تەنانەت ئەگەر نیاز و ئیرادە و پشتیوانیی ڕاستەقینەی دامەزراوەی دەسەڵاتداریشی هەبێت. لەبەرئەوەی ئەم دۆسیەیە قەتیس کراوە بە ماڵی ڕێبەر و ئەو دەزگایەی کە ئەرکی جێبەجێکردنی پێدراوە، واتە: سوپای قودس کە سیاسەتێکی سەربەخۆ لە هەموو دەزگاکانی دەوڵەت و دەسەڵات، لەوانەش سوپای پاسداران، پراکتیزە دەکات، ئێستا لە هەلومەرجێکی هەستیاردایە، تەنیا ئەوەی لە پزیشکیانی دەوێت خۆی بدزێتەوە و کات بەفیڕۆ بدات تاوەکو هێڵە سپییەکە لە هێڵە ڕەشەکە ڕوون دەبێتەوە، لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
وەرگێڕان: فازڵ عەبدوڵا
سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بەڵگاندنی بەربژێران، لە دواندنی عەقڵەوە بۆ بزواندنی سۆز
11 ئەیلوول
گوتاری خودی (خۆدواندن)
9 ئەیلوول
ههنگاوێكى زێرین و چارهسهرى یهكجارهكى
8 ئەیلوول
لە دیداری سەرۆک بارزانیدا چیم بینی و چیم بیست؟
8 ئەیلوول
بڕیارەکان لە هەولێر یەکلادەبنەوە
8 ئەیلوول
گرنگیی فیلمی کفن لە پیشەسازیی سینەمای کوردیدا
7 ئەیلوول
بەهۆی هاوبەشیی هەواڵگرییەوە ئەمریکا و بەریتانیا لەپێشەوەن
7 ئەیلوول
دۆكترینی سهربازیی ئیسرائیل و جهنگ له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
6 ئەیلوول
دۆستەکانی مام جەلال لە سلێمانی جێگایان نابێتەوە
6 ئەیلوول
گوێتان لە سەرۆکوەزیران بوو، چۆن تێیگەیشتن؟
5 ئەیلوول
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت