عێراق: ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێکی دزەکردنی داعش

شەیری بکە لە:
ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان - وێنە؛ میدیای عێراقی

ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان - وێنە؛ میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 

 

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق ئامادەیی هێزەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی دزەکردنی چه‌كدارانی داعشی لە سووریاوە بۆ عێراق ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەكە: هه‌سه‌ده‌ سەدان چەكدار و ئەندامی ڕێكخراوی داعشی لە زیندانەكانی ئازاد كردووه‌ و مەترسی پەڕینەوەیان بۆ پارێزگای نەینەوا هه‌یه‌.

 

لێدوانی فەرمی: لیوا محه‌ممه‌د سوکه‌ر، فەرماندەی هێزە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە قائیمەوە تاوەکو ڕه‌بیعە ، کە زیاتر لە 300 کیلۆمه‌تره‌ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كراوه‌ به‌ بۆسه‌ی ئه‌منی و كامێرای چاودێری، 180 كێلۆمه‌تریش به‌ دیواری كۆنكرێتی گیراوه‌.

 

زانیاریی زیاتر: ئێستا هێزێكی زۆری سوپای عێراق، لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیركراون بۆ ڕێگریكردن لە هەر هێرشێكی چه‌كدارانی داعش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: