ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی دوو شارۆچکەی دیکەی لە ئۆکراینا ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
سەربازێکی ئۆکراینی لەنێو داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکانی شارۆچکەیەک لە ناوچەی دۆنێتسک - وێنە؛ AFP

سەربازێکی ئۆکراینی لەنێو داروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکانی شارۆچکەیەک لە ناوچەی دۆنێتسک - وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز


ڕووسیا دوو شارۆچکەی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنترۆڵ دەکات، لەکاتێکدا دوێنێش کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەیەکی دیکەی ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکان بۆ پڕچەککردنی هێزی سەربازیی ئۆکراینا لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە، هێشتا ناتوانێت بەرگەی هێزی ڕووسیا بگرێت و تاوەکو دێت شارۆچکەکانی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، شارۆچکەکانی پرۆگرێس و یێڤگنیڤکای کۆنترۆڵ کردووە، کە دەکەوێتە ناوچەی دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا، کە زۆرترین شەڕی تێدا کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە گوندی لۆزۆڤاتسکی کە دەکەوێتە هەمان ناوچە کۆنترۆڵ کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا لە دوای شکستی هێرشی بەرپەرچدانەوەی گەورەی ئۆکرانیا لە هاوینی 2023 ، بەشێکی زۆرتری خاکی ئۆکراینای کۆنترۆڵ کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: