ئەمریکا "مەرجی قورسی" بۆ دانوستان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق هەیە

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە عێراق - وێنە :AP

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە عێراق - وێنە :AP

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 11-02-2024 دانوستانی نێوان واشنتن و بەغدا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق  دەستپێبکات، ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی مەرجی قورسی هەیە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایانگەیاند: واشنتن "مەرجی قورسی" داناوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان، ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی عێراق گرەنتی بدات لەداهاتوودا هێرشی نوێ نەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

 

لەلایەکی دیکەوە: تیمی دانوستاندنکاری عێراق هەست بە گوشارێکی زۆر دەکات، لەبەر ئەوەی ناتوانێت هیچ گرەنتییەک بدات، نە بە ئەمریکییەکان نە بە گرووپە چەکدارەکانیش.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیان کردووە و ڕێککەوتوون لەسەر  بەردەوامیی دانوستانەکانی لیژنە باڵا سەربازییەکانی هەردوولا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: