ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پزیشکیان دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پزیشکیان دەستپێدەکات

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دەستەکانی وەک ئاماژە بۆ سەرکەوتن بەرزکردووەتەوە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێوڕەسمی 'جێبەجێکردن و بەخشینی فەرمانی سەرۆککۆماری' بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوەی ئێران، بەڕێوە دەچێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانێک بۆ جێبەجێکردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەردەکات. دواتر سەرۆککۆماری هەڵبژیردراو لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات و پاشان دەستبەکار دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵا و بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێران و میوانانی دەرەکی، لە حوسەینیەی خومەینی لە تاران بەڕێوەدەچێت. 

 

باکگراوەند: مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکان، توانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە ڕکابەرە نەریتخوازەکەی بباتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان