لە سنووری  سلێمانی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا دەدزرێن

شەیری بکە لە:
لە سنووری  سلێمانی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا دەدزرێن

دیمەنی یەکێک لەو تاوەرانەی گواستنەوەی کارەبا لە ڕێگەی عەربەت -سەیدسادق کە ئەنگڵ لاینەکانی دزراوە و شکێنراوە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

چەند پارچە ئاسنێکی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ڕێگە دەرەکییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەدزرێن، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێکیش دەستگیر نەکراوە.

 

وێنە گەورەکە: دیاردەی دزینی ئەنگڵ لاینی تاوەرەکانی گواستنەوەی سەرهەڵداوەتەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوو نزیکەی 100 تاوەر لە سێ ڕێگەوە ئەنگڵ لاینیان دزراوە، مەترسی کەوتن بەهۆی ڕەشەبا و بچڕانی کارەبای ئەو سنوورانەی لێکەوتووەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "سکاڵا لەسەر ونبوونی ئەو پارچە ئاسنانە تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بە تۆمەتی دزینیان دەستگیر نەکراوە."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی گۆڕینی ئەو فنجانانەن کە شکێنراون، ئەنگڵ لاینی تاوەرەکان لە هێڵی 33 كەی ڤی عەربەت -سەیدسادقیان داناوەتەوە، بەشێكی زۆری  ئەنگڵ لاینەكانی دزرا بوون، جگە لەوەی لە ماوەی ڕابردوو لە ڕێگەی نێوان چەمچەماڵ ــ تەکیە و چەمچەماڵ ــ سەنگاو هەمان حاڵەت تۆمارکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان