زۆربەی پەرلەمانتارانی کورد ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق نەبوون

شەیری بکە لە:
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەن

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەن

ئاڤا نیوز

 

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی "ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر سەروەریی عێراق" بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

 

لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامان كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا. 

 

زانیاریی زیاتر: 95% ئەندامانی فراكسیۆنە كوردییەكان ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون. 

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: زیاتر لە 160 پەرلەمانتار واژۆیان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کردبوو، کەچی لە دانیشتنی ئەمڕۆ نزیکەی 100 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

 

شەیری بکە لە: