لە سلێمانی کارمەندێکی کۆماندۆ بە دەستڕێژی گوللە کەسێک دەکوژێت

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی کارمەندێکی کۆماندۆ بە دەستڕێژی گوللە کەسێک دەکوژێت

کوژراوەکە ناوی ئاریان چایچییە و تەمەنی 30 ساڵە

ئاڤا نیوز

 

لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کارمەندێکی کۆماندۆ دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکات و دەیکوژێت، کەسێکی دیکەش بریندار دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: 
دوێنێ ئێوارە کارمەندێکی کۆماندۆ لە بازاڕی لەفەفرۆشانی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، سەردانی چایخانەیەک دەکات و لەگەڵ چایچییەکی تەمەن 30 ساڵ دەبێتە دەمەقاڵێیان، بەڵام بەبێ شەڕ کۆتایی دێت، کاتژمێر 09:30 خولەکی ئەمشەویش لە هەمان شوێن جارێکی دیکە دەمەقاڵێ دروست بووە و تەقەکردنی تێکەوتووە.


زانیاریی زیاتر: کارمەندەکەی کۆماندۆ تەقەی لە چایچییەکە کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە، کەسێکی دیکەی مەدەنیش بەسووکی بە فیشەک بریندار بووە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە هێزی کۆماندۆ کە هێزێکی سەربازیی تایبەتە، بە ئاڤا نیوزی گوت: "کارمەندێکی ئەوان لەنێو لەفەفرۆشانی گەڕەکی ڕاپەڕین کەسێکی بە فیشەک کوشتووە، لەلایەن هێزی کۆماندۆ دەستگیرکراوە و ڕادەستی ئاسایش کراوە".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: