فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ماوەت بۆردوومان دەکەن

شەیری بکە لە:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ماوەت بۆردوومان دەکەن

ئاڤا نیوز


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت بۆردوومان دەکەن.

لێدوانی فەرمی: کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە ئاڤا نیوزی گوت: "هێرشەکە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو کراوە، زەرەر و زیانەکان جارێ دیارنین، بەڵام هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە و بەهۆی بۆردوومانەکەش هیچ ئاگرێک نەکەوتووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بنکە و بارەگای لە سنووری قەزای ماوەتە هەیە، پێشتریش زۆرجار ناوچەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومان کراوە و زەرەر و زیان بەر خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: