بەهۆی گەرما لە ئێران پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی گەرما لە ئێران پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت

تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئێران پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت، سەرجەم فەرمانگە و ناوەند و بانکەکانی حکومەت لە سەرانسەری وڵات دادەخرێن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی دەوڵەت دەڵێت،"بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و باش بەکاربردنی وزە، سبەی یەکشەممە سەرجەم فەرمانگە و ناوەند و بانکەکانی حکومەت لە سەرانسەری ئێران دادەخرێن، بەڵام پشووەکە ناوەندە خزمەتگوزاری و فریاگوزارییەکان ناگرێتەوە".

 

هۆکارە زانراوەکان: پێشبینی دەکرێت لە ماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران بگاتە 50 پلەی سیلیزی.

 

ئەمەش بزانە: هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێرەکانی کارکردنی فەرمی لە هەموو فەرمانگە حکومییەکان و بانکەکان لە سەرانسەری ئێران لە کاتژمێر 6 بۆ 10ـی بەیانی کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان