ئەمریکا ناردنەوەی لوبنانییەکان دوا دەخات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا ناردنەوەی لوبنانییەکان دوا دەخات

دیمەنی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینگەی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سپی، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


ئەمریکا ناردنەوەی 11 هەزار و 500 کۆچبەری لوبنانی بۆ ماوەی 18 مانگ دوا دەخات. 

 

وێنە گەورەکە: ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری لوبنانی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ڕوویان لە ئەمریکا کردووە، هەر کۆچبەرێکیش لە کاتی گەیشتنی مۆڵەتی 18 مانگ کارکردنی پێ دەدرێت، دوای تەواوبوونی مۆڵەتەکە ئەگەری ناردنەوەی هەیە بۆ وڵاتی خۆیان. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە گوێرەی یاسا دەبێت دوای تەواوبوونی مۆڵەتە 18 مانگییەکە، جارێکی دیکە مۆڵەتەکەیان بۆ درێژ بکرێتەوە. 

 

هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری دەرکردنی ئەو کەسانە بۆ زیادبوونی گرژی و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنانی دەگەڕێتەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان، ڕایگەیاندووە لە ئەگەری دەرچوونەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆچىەرانی لوبنانی لەو وڵاتە دەردەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان