گوندێكی چەمچەماڵ بۆردوومان دەكرێت

شەیری بکە لە:
گوندێكی چەمچەماڵ بۆردوومان دەكرێت

شوێنی بۆردوومانەکە

ئاڤا نیوز  


گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە، قایمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر هەواڵەکەیان بۆ ئاڤا پشتڕاستکردەوە.


وێنە گەورەکە: کەمێک پێش ئێستا گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراوە.


لێدوانی فەرمی: ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ هەواڵەکەی بۆ ئاڤا نیوز پتشڕاستکردەوە و ڕایگەیاند" هیچ زانیاریی لەبارەی زیانەکان نییە و تەنیا ئەوەندە دەزانن گوندەکە بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە ئاگرێک کەوتووەتەوە".


لە لایەکی دیکەوە: هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە ئاڤا نیوزی گوت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، گوندی تووتەقەڵ لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ بۆردوومان کرا و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە پووش و پاوانی سنووری گوندەکە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.


زانیاریی زیاتر: شوێنی بۆردوومانەکە چەند کیلۆمەترێک لە گوندەکە دوورە و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجلەریش ئاماژەی بەوە دا تاوەکو ئێستا نازانن کە زیانی گیانی هەبووە یاخود نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان