شابەندەر: حەلبووسی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان پەكدەخات و دوو پەیامی هەیە

شەیری بکە لە:
شابەندەر: حەلبووسی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان پەكدەخات و دوو پەیامی هەیە

حەلبووسی و شابەندەر

ئاڤا نیوز


ئەندامێکی پێشووتری پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هۆکاری هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبووسییە.


وێنە گەورەكە: دوای پێنج هەوڵ و سێ دانیشتن لەماوەی حەوت مانگدا، تاوەکو ئێستا پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت.


لێدوانی فەرمی: عیززەت شابەندەر، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: حەلبووسی دەیەوێت بەپەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوو پەیام بگەیێنێت، پەیامێکیان بۆ دەرەوەیە کە پێیان بڵێت شیعە کۆنترۆڵی هەموو دەسەڵاتەکانی کردووەو پشکی سونەشیان بردووە بۆ خۆیان لەڕێگەی مانەوەی موحسین مەندەلاوی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت.


زانیاریی زیاتر: پەیامی دووەمیشی بۆ ناوخۆی عێراقە، بەوەی کە لایەنە سیاسییەکان ناتوانن دوای خۆی کەسێکی دیکە بۆ سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد حەلبووسی، سێ پێشنیازی داوەتە لایەنە شیعەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکی پەرلەمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان