محەممەد دووشیوانی: هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی و ماڵەكەم بە دڵنیاییەوە پیلانە

شەیری بکە لە:
محەممەد دووشیوانی: هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی و ماڵەكەم بە دڵنیاییەوە پیلانە

دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لایەنگرانی پارتی چوونەتە بارەگای لق

ئاڤا نیوز  


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللە لە ماڵی محەممەد دووشیوانی، بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک کرا، ئەمەش دوای کەمێک بوو لەوەی تەقە لە لقی سێی پارتی لەو شارە کرا.


وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەمێک دوای ئەوەی دەستڕێژی گوللە لە بارەگای لقی سێی پارتی کراوە، تەقە لە ماڵی محەمەد دووشیوانی، بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیش کراوە.


لێدوانی فەرمی: محەممەد دووشیوانی، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو شوێنەی دەستڕێژی گوللەی لێ کراوە خاڵی پاسەوانیی ماڵەکەم بووە، چەند گوللەیەک بە دیواری خاڵە پاسەوانییەکەوە دیارە، دوای تەقەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵمان لەسەر شۆستەی نزیک ماڵەکەم دۆزییەوە، پێدەچێت لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەوە تەقەکان کرابێ و تیمەکانی بەڵگەی تاوان هاتوون و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.


زانیاریی زیاتر: تەقەکردن لە بارەگای لقی پارتی و ماڵەکەی من بە دڵناییەوە پیلانە، لە کاتێکدایە لایەنەکان لە گفتوگۆدان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکووک. محەمەد دووشیوانی وادەڵێت.


لە لایەکی دیکەوە: محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: سێ ڕۆژ پێش ڕووداوەکە زانیارییمان هەبوو، پێشمەرگەکانی پاسەوانی بارەگاکەمانم کۆکردەوە و ئاگادارم کردنەوە کە هێرش دەکرێتە سەر بارەگای لق و پێویستە هەموو ئامادەکارییەک بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان