لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی نەخۆشانی زەهایمەر و ئۆتیزم بێبەرامبەر چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
نەخۆشخانەیەک لە هەرێمی کوردستان

نەخۆشخانەیەک لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

نەخۆشخانەیەکی نوێ لە سلێمانی بۆ نەخۆشانی زەهایمەر و ئۆتیزم کرایەوە و هەر کەسێک پارەی نەبێت بێبەرامبەر چارەسەر دەکرێت. 

 

بۆچی گرنگە: نەخۆشخانەکە توانای لەخۆگرتنی  100 نەخۆشیی زەهایمەر و 200 نەخۆشیی ئۆتیزم و 40 بەساڵاچووی هەیە، نەخۆشخانەکە تایبەت بە کریستیانەکان نییە و پێشوازی لە هەموو هاووڵاتییان دەکات، بەمەش بارگرانی لەسەر نەخۆشخانە حکومییەکان و خانەی بەساڵاچووان کەمتر دەکاتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: یوسف تۆما، سەرۆکی قەشەی کلدانیانی سلێمانی و کەرکوک و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی نەخۆشخانەکەیە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بیرۆکەی کردنەوەی نەخۆشخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010 لەدوای تەقاندنەوەی کەنیسەی سەیدە نەجات لە بەغدا، دواتر هەڵاتنی خێزانە کریستیانەکان بەهۆی هاتنی چەکدارانی داعشەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: