لە دهۆک سەرمایەدارێک كورسی خوێندن بە خۆڕایی بۆ كەمدەرامەتان دابیندەكات

شەیری بکە لە:
لە دهۆک سەرمایەدارێک كورسی خوێندن بە خۆڕایی بۆ كەمدەرامەتان دابیندەكات

زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سەرمایەدارێکی پارێزگای دهۆک ژمارەیەک کورسی خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک بۆ قوتابیانی کەمدەرامەت دابیندەکات.


وێنە گەورەکە: بەناز دۆسکی، سەرمایەدارێکی پارێزگای دهۆکە و کرێی پێنج کورسی خوێندنی لە کۆلێژی ئەندازیاری دابینکردووە بۆ ئەو کەسانەی کە کەمدەرامەتن و خولیایان هەیە لە زانکۆکە بخوێنن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر کەسێک کە مەرجەکانی زانکۆکەی تێدایە لەو بەشە دەتوانێت فۆڕم پڕبکاتەوە و بەشداری بکات.


لێدوانی فەرمی: هەڵمەت کێستەیی، گوتەبێژی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت:" ساڵانە ئەم دەرفەتە لە زانکۆکەمان هەیە و ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە و هەر سەرمایەدارێکیش بتوانێت پارە تەرخانبکات بۆ خوێندن قبوڵی دەکەن و پێشکەشی خوازیارانیان دەکەن".


باکگراوند: زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی کوردستان و ساڵانە هەزاران قوتابی تێیدا درێژە بە خوێندن دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان