بنكەی ئەمریكا لە دێرەزوور بۆردوومان كرا

شەیری بکە لە:
بنكەی ئەمریكا لە دێرەزوور بۆردوومان كرا

هێزێکی ئەمریکی لە سووریا - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


شەوی ڕابردوو بنكەی سەربازی ئەمریكا لە ناو كێڵگەی گازی كۆنیكۆ لە دێرەزوور بەچەند مووشەكێك بۆردوومان كرا.


وێنە گەورەكە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە دووەم جارە بنكەی سەربازی ئەمریكا لە سووریا لە لایەن گرووپە چەكدارە عێراقییەكانەوە بە مووشەك بۆردوومان دەكرێت.


زانیاريی بەدەستهاتوو: بنكەی سەربازی ئەمریكا لە دێرەزور لە ناو كێڵگەی كۆنیكۆیە و چەند مووشەكێكی ئاڕاستە كراوە.


ئەمەش بزانە: بنكەكە بە تۆڕێكی بەرگریی ئاسمانی دژە مووشەك دەورە دراوە و تا ئێستا زیانە گیانی و ماددیەكان دیارنین.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاندووە، دەڵێن "بەچوار مووشەك هێرشەكەمان كردووە بەردەوام دەبین لە هێرشەكانمان تا دوا سەربازی ئەمریكا لە خاكی عێراق دەكشێتەوە".


ئەو مانایەی دەیگەیەنێت: هێرشكردنە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا بەمانای ئەوە دێت گرووپە چەكدارەكان بە ڕێككەوتنی نوێی نێوان ئەمریكا و عێراق ڕازی نین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: