لە سلێمانی ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگەیەکی نابینایان ٪100 بووە

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگەیەکی نابینایان ٪100 بووە

پەیمانگەی ڕووناکی بۆ نابینایان

ئاڤا نیوز


لە سلێمانی ڕێژەی دەرچوونی قووتابیان لە پەیمانگەی ڕووناکی بۆ نابینایان ٪100 بووە، لە پەیمانگای هیوای نابیستانیش ٪98 بووە.


وێنە گەورەکە: ژمارەی قووتابیانی هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیوا و ڕووناكی لە سلێمانی بۆ ساڵی 2023‌ -2024، 55 قووتابی بووە، له‌ قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌کانیان کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی سلێمانی ڕایگەیاند:" لەکۆی 50 قوتابی لە پەیمانگەی هیوای نابیستان تەنیا یەک دەرنەچوو هەبووە و لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان لە کۆی 22 قوتابی سەرجەمیان دەرچوون و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبونی بەڕپرسان و مامۆستا و کارمەندانیان".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی هەرە زۆری ئەو قووتابخانانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەمساڵ بایکۆتیان تێدا نەکراوە، ڕێژەی دەرچوون و هێنانی نمرە لە بەرزترین ئاست دا بووە بە بەراورد لەگەڵ ئەو قووتابخانانەی بایکۆتیان تێدا کراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان